هێزە ئەمنییەکان رێگری دەکەن و رێپێوانی خۆپیشاندەرانیش بۆ هەولێر بەردەوامە
وێستگەنیوز-
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی سلێمانی و شار و شارۆچکەکانی سنووری سلێمانی گەیشتنە بازگەی دێگەڵە، بەڵام لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە رێگریان لێدەکرێت بچنە شاری هەولێر.
عومەر ئەحمەد، پەیامنێری وێستگەنیوز رایگەیاند، تەوقی یەکەمی هێزە ئەمنییەکانی هەولێر لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە شکێنراو لەئێستادا بە رێپێوان و دروشمی مامۆستا داعش نییە ئەو قواتەی بۆ چییە؟ بەرەو بازگەکە دەڕۆن.
مامۆستایان و فەرمانبەران ناڕازیی لە بازگەی دێگەڵە دروشمی "مامۆستا داعش نییە، ئەم قواتەی بۆ چییە؟" دەڵێنەوە و ئاماژە بەوەدەکەن، "ئێمە تەنها قەڵەمان پێیە".
لە نزیک بازگەی دێگەڵە تێکەڵاوییەکی زۆر لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی دروستبووە، مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی دەیانەوێت بازگەکە تێپەڕێنن و بچنە شاری هەولێر.
بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 9ی شوباتی 2025، مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین بەرەو هەولێر بەڕێکەوتن بە مەبەستی چوونیان بۆ بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر، بەڵام لە بازگەی دێگەڵەوە رێگری دەکرێت مامۆستایان و فەرمانبەران بچنە شاری هەولێر.
PM:02:02:09/02/2025
ئهم بابهته 1256
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت