هێزێکی زۆری سەربازی لەدێگەڵەیە ناهێڵن مامۆستایان بچنە ناو شاری هەولێرەوە


وێستگەنیوز-

کەمێک پێش ئێستا مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی سلێمانی و شار و شارۆچکەکانی سنووری سلێمانی گەیشتنە بازگەی دێگەڵە، بەڵام لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە رێگریان لێدەکرێت بچنە شاری هەولێر.


عومەر ئەحمەد، پەیامنێری وێستگەنیوز رایگەیاند، "بەهۆی رێگریکردن لە چوونی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی بۆ هەولێر لە بازگەی دێگەڵە خۆپیشاندان دەستیپێکرد".

مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕەزایی دەڵێن، "ئێمە هاتووین بۆ داواکردنی مافەکانی خۆمان، بۆیە رێگەمان بدەن بچینە هەولێر و داواکارییەکانمان بگەیەنن".

مامۆستایان و فەرمانبەران ناڕازیی لە بازگەی دێگەڵە دروشمی "مامۆستا داعش نییە، ئەم قواتەی بۆ چییە؟" دەڵێنەوە و ئاماژە بەوەدەکەن، "ئێمە تەنها قەڵەمان پێیە".


PM:12:50:09/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 1216 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو