وردەکاری رووداوی گیان لەدەستدانی وریا حەمەکەریم
وێستگەنیوز_
ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ـی 2ـی 2025 ، کاتژمێر 05:30 خولەکی بەرەبەیان، لەسەر رێگای سلێمانی-عەربەت لە نزیک بازگەی عەربەت، بارهەڵگرێک خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلی وریا حەمەکەریم و هاوڵاتییەکی تردا، بەو هۆیەوە وریا حەمەکەریم پێشکەشکار و رۆژنامەنووسی دیاری ئێن ئاڕ تی و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەی تر گیانیان لەدەستداوە.
پۆلیسی هاتووچۆی عەربەت راگەیاندووە، رووداوەکە لە کاتێکدا بووە ئۆتۆمبێلێک لەسەر رێگای سلێمانی-عەربەت لە کار دەکەوێت و لە تەنیشت رێگاکە دەوەسێت، لەوکاتەدا وریا حەمەکەریم بەمەبەستی هاوکاریکردنی؛ ئۆتۆمبێلەکەی رادەگرێت و لەگەڵ هاوڵاتییەکەدا سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەی ئۆتۆمبێلەکە دەبن، بەڵام لەوکاتەدا بارهەڵگرێک کۆنترۆڵی خۆی لەدەست دەدات و خۆی دەکێشێت بە ئۆتۆمبێلی وریا حەمەکەریم و هاوڵاتییەکەدا، بەهۆیەوە وریا حەمەکەریم و هاوڵاتیەک گیانیان لەدەستدا.
پزیشکی دادوەری سلێمانیش دەڵێت، کاتژمێر 06:00 بەیانی، تەرمی وریا حەمەکەریم گەیەنراوەتەوە پەیمانگای پزیشکی دادوەری.
وریا حەمەکەریم ماوەی زیاتر لە 12 ساڵە لە ئێن ئاڕ تی وەک پەیامنێر و دواتریش پێشکەشکار کاری کردووە. پێشکەشکاری بەرنامەی گەڕیدە بووە، خێزاندارە و باوکی دوو منداڵ بووە.
AM:09:37:06/02/2025
ئهم بابهته 13692
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت