ئەدهەم بارزانی: شکۆی ملیللەتەکەمان شکێندراوە
وێستگەنیوز_
ئەدهەم بارزانی دەڵێت سەردانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی مانگرتووی لە سلێمانی کرد.
لە سەردانەکەیدا ئەدهەم بارزانی وتی: "دەبوو زیاتر بهاتمایە بۆلای مانگرتووان، سەعات بە سەعات لەگەڵیاندا بووین، ئەوەی ئەم ئەزیزانە پێی هەڵساون، ئەرکێکی گەورەی نەتەوایەتییە، مانگرتنێکی سادە بۆ دابینکردنی مووچەی چەند مانگێک نییە، ئەرکی ئەم بەرێزانە هۆشیارکردنەوەی نەتەوەیەکە. بۆ ئەوەی بە دەسەڵاتدارانی ئێستا بڵێن، "ناکرێت هەموو شتێک بەدڵی ئێوە بێت. ئەم وڵاتە سەربەرزە بە هەزاران شەهیدی داوە."
ئاماژەی بەوەشکرد، "چۆن دەبێت دەسەڵاتدارێک بۆیان هەبێت تەسەڕوف لە هەموو شتێکی ئەم وڵاتەدا بکەن، ئەوەی هەیە موڵکی ئەم میللەتەیە، نەک تەنها بابەتە ماددی و فیزیکییەکانی ئەم وڵاتە دەستیان بۆ براوە، بەداخەوە شکۆی ملیللەتەکەمان شکێندراوە، میللەتی ئێمە شایەنی رێزگرتنێکی گەورەیە."
سەبارەت بە سەردانەکەی شەوی رابردووی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، ناوبراو وتی: "هاتنی بافڵ تاڵەبانی بۆلای مانگرتووان کارێکی گەورە بوو وەکو بەرپرسی ئەم سنوورە و بەشێکی گرنگی باشووری کوردستان."
AM:10:24:05/02/2025
ئهم بابهته 196
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت