وتەبێژی مانگرتووان سەبارەت بە سەردانەکەی بافڵ تاڵەبانی: تەنها خەمی تەندروستی مانگرتووانی بوو


وێستگەنیوز_

وتەبێژی مانگرتووانی سلێمانی پاش سەردانی بافڵ تاڵەبانی، بۆلای مامۆستایان و فەرمانبەرانی مانگرتوو دەڵێت: "سەردانێکی ئاسایی بوو، بەو مانایەی ئەو پیاوە بەرپرسی زۆنێکی تایبەتە لە کوردستان؛ چاوەرێمان دەکرد زووتر بێتە ناو خێوەتگەی مانگرتووان، ئێستاش هاتووە ئەرکی خۆی جێبەجێکردووە چونکە لەبەردەم بەرپرسیاریەتییدایە."

ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆر جددی لە تەندروستی مانگرتووانی پرسی و گفتوگۆیەکی راشکاوانەیان کرد؛ دواتر وەک نوێنەری ئێوە، مانگرتووەکان قسەی دڵی خۆیان و خەڵکی ناڕازییان کرد.

سەبارەت بە بابەتی دیکە لە کاتی گفتوگۆکاندا، ئەوەشی خستەڕوو، "کۆبوونەوەکە هیچ شتێکی دیکە نەبووە بێجگە لە هەواڵپرسی و دڵنیابوونەوە لە تەندروستی مانگرتووان. دۆخەکە وەک خۆیەتی، مانگرتووان ورەیان بەرزە و پشتگیری خەڵک بەردەوامە."

وتیشی: نارەزایی، پشتیوانی مانگرتووان بەردەوامە، لە داهاتووشدا دەکەوێتە سەر بڕیاری مانگرتووان کە کۆبوونەوە لەگەڵ کێ دەکەن."

دووپاتیشی کردەوە، لە لایەن بافڵ تاڵەبانییەوە، "داخوازی شکاندنی مانگرتن لە ئارادا نەبوو، سەرۆکی یەکێتی پێی وتین: "دەمەوێت ئێوە سەلامەت بن" و دۆخەکەی بۆ ڕوونکردینەوە. هیچ پێشنیارێکی نەکردووە."




AM:12:01:05/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 248 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت