سلێمانی.. خۆپیشاندان و ڕێپێوان بۆ پشتگیری مانگرتوان لەبەردەم پارکی مەلیک مەحموود دەستی پێکرد


وێستگەنیوز_

لە شاری سلێمانی خۆپیشاندان بۆ پشتگیری مانگرتوان لەبەردەم پارکی مەلیک مەحموود دەستی پێکرد.

بەشێک لە ئامادەبووان دروشمی پشتگیری مامۆستایان و فەرمانبەران بەرزدەکەنەوە و دژی حکومەتیش نوسیویانە: "شەرمەزاربێت ئەم حکومەتە کە مامۆستا بۆ مووچە، مان لە خواردن و خواردنەوە بگرێت."

مامۆستایەکی کە لە شاری ڕانیە هاتووە دەڵێت: ئەگەر وەڵاممان نەدرێتەوە، رێگەی دیکە زۆرە کە بەراستی حکومەت خۆی لێ بەرپرسیار دەبێت و رێگەی خەباتی مەدەنی دەچێتە قۆناغێکی دیکەوە." 

زانیاری زیاتر..


AM:10:36:03/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت