زانیاری لەبارەی دەستگیرکردنی مامۆستا عەلی رەئووف لە بەردەڕەش


وێستگەنیوز_

دوای ئەوەی بڕیاربوو ئەمرۆ یەکشەممە 2ـی 2ـی 2025، خۆپیشاندانی نارەزایی دژی پێنەدانی شایستە داراییەکانی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەران لە شاری هەولێر لەبەردەم ئەنجوومەنی وەزیران و لە دهۆک لە بەردەم بەرێوەبەرایەتی پەروەردە ئەنجام بدرێت، درەنگانی شەوی رابردوو، "نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست، عەلی رەئووف لە لایەن هێزێکی ئەمنییەوە لە بەردەرەش دەستگیرکرا."

لەو بارەیەوە مامۆستا کارۆخ، هاورێی ناوبراو رایگەیاند، "مامۆستا عەلی رەئوف، نوێنەری بەردەرەش و مامۆستایانی نارازیی بووە، درەنگانی شەوی رابردوو لە لایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستگیرکراوە." 

ئاماژەی بەوەشکرد، "داواکاری مامۆستا عەلی و کەسانی ناڕازیی، پێدانی شایستەی مانگەکانی 7 و 8ـی ساڵی 2024 بووە، بەڵام رێگەیان پێنەدراوە." دەشڵێت: خۆپیشاندانەکە هەڵوەشاوەتەوە و بڕیاردراوە ئەنجام نەدرێت."

ئەمە یەکەمجار نییە مامۆستا عەلی رەئووف دەستگیردەکرێت و پێشتریش لە 19ـی 11ـی 2023 لە شاری هەولێر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە جارێکی دیکە بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ خۆپیشاندان، دەستگیرکراوە.



AM:10:33:02/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 552 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت