سۆران عومه‌ر: هۆكاری ئه‌م دۆخه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه
وێستگه‌نیوز-
سۆران عومه‌ر سه‌رۆكی فركسیۆنی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری سه‌ردانی مامۆستایانی مانگرتووی شاری سلێمانی كرد و رایگه‌یاند كه:
*یاداشتی مامۆستایانی مانگرتوو ده‌به‌ینه دانیشتنی سه‌بینێی په‌رله‌مانی عێراق و ده‌یخوێنینه‌وه.
*وێنه‌ی مامۆستایانی مانگرتوو له مانگی 2ی 2025 كه هێشتا مووچه‌ی مانگی 12ی ساڵی رابردوو نه‌دراوه، ده‌گه‌یه‌نینه هه‌موو فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان و ده‌ڵێین هێشتا خه‌ڵكی هه‌رێم له مانگی 2دا مانده‌گرێت بۆ مووچه‌ی مانگی 12.
*له هیچ شوێنێكی دنیا ئه‌م مۆدێله نه‌ماوه كه خه‌ڵك بۆ مافی خۆی مان له خواردن بگرێت تا مووچه‌كه‌ی ده‌ست بكه‌وێت.
*هۆكاری ئه‌م دۆخه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و تا ئه‌م ساته ئاماده نییه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ته‌وتین بكات.
PM:12:32:01/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 900
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت