سۆران عومه‌ر: ئومێد ده‌كه‌م هه‌ینی پێداویستی مووچه‌ی 2025ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم بكرێته بڕیار
وێستگه‌نیوز-
سۆران عومه‌ر سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند كه مووچه‌ی مانگی 12ی فه‌رمانبه‌ران لای حكومه‌تی هه‌رێمه، ده‌شڵێت: "ئومێد ده‌كه‌م هه‌ینی پێداویستی مووچه‌ی 2025ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم بكرێته بڕیار تا ئه‌م كێشانه‌ی ئێستا دووباره نه‌بنه‌وه".
سۆران عومه‌ر له لێدوانێكدا تایبه‌ت به وێستگه‌ی وت كه "مامۆستایانی ناڕازی له بری مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و كه‌مئه‌ندامان و كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان داوای مووچه و مافی هه‌مووان ده‌كه‌ن".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "بڕیاری دادگای فیدڕاڵی روونه ده‌ڵێت ته‌وتین له بانكی حكومی، به‌ڵام هه‌رێم تا ئێستا ده‌ڵێت ته‌وتین له بانكی ئه‌هلی و جیاوازییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه زه‌مانه‌تی مووچه له بانكی حكومی بكرێت، وه‌رگرتنه‌كه‌ی ئاساییه له بانكی ئه‌هلی بێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌رێم ئه‌و پێداگرییه‌ی ده‌یكات له هه‌ژماری من، پێداگرییه له‌وه‌ی خۆی مووچه‌كه وه‌ربگرێت".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری بۆ وێستگه جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "مووچه‌ی مانگی 12ی فه‌رمانبه‌ران لای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و 441 ملیار دینار ئه‌خیر وه‌جبه‌ی پاره‌ی مانگی 12 هاتووه بۆ هه‌رێم".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه حكومه‌تی هه‌رێمیش پاره‌كه‌ی مانگی 12ی داوه به مووچه‌ی مانگی 11، ئه‌مه‌ش كێشه‌ی دروستكردووه و تا ئێستاش میزانیه‌ی موراجه‌عه‌ی مانگی 12 نه‌گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه بۆ عێراق.
سۆران عومه‌ر راشیگه‌یاند كه "ئومێد ده‌كه‌م پێكه‌وه كاركردن و لێكتێگه‌یشتنی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی دارایی عێراق و هه‌رێم كه له هه‌ینی داهاتوودا كۆده‌بنه‌وه، بگه‌نه ئه‌نجامێك و بدرێته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی پێداویستی مووچه‌ی ساڵی 2025ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم بۆ كۆی ساڵه‌كه دیاری بكرێت و بكرێته بڕیار تا هه‌موو مانگێك تووشی ئه‌م كێشه‌ی دواكه‌وتنه نه‌بین".
PM:11:55:29/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 536
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت