پارێزگاری سلێمانی بۆ مووچه‌خۆران: پشتیوانیی مانگرتووه جوامێره‌كان بكه‌ن
وێستگه‌نیوز-
د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی پشتیوانی خۆی بۆ داوا ره‌واكانی مامۆستا مانگرتووه‌كان ده‌ربڕی، داواشی له له هه‌موو موچه‌خۆرانكرد پشتیوانیی مانگرتووه‌كان بكه‌ن.
ئه‌مشه‌و د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر سه‌ردانی مامۆستایانی مانگرتووی كرد و پشتیوانیی بۆ داوا ره‌واكانیان دووپاتكرده‌وه.
پارێزگاری سلێمانی داوای له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقی فیدراڵ و په‌رله‌مانی كوردستان و هه‌ردوو حكومه‌تی فیدراڵیی و هه‌رێمی كوردستان و هه‌ردوو وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ و هه‌رێمی كوردستان كرد، كێشه‌ی مووچه و بودجه و شایسته داراییه‌كان له سه‌ربنه‌مای ده‌ستورو دوا بڕیاری دادگای فیدراڵیی چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
داواشی له هه‌موو مووچه‌خۆران كرد "پشتیوانیی مانگرتووه جوامێره‌كان بكه‌ن و پۆله‌كانی خوێندن و شوێنی كاره‌كانیان په‌كنه‌خه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌یه‌كی هۆشیارو تیوارو خزمه‌تگوزاری دادگه‌ر بۆ ئێستا‌و ئاینده‌ی وڵاته‌كه‌مان و بۆ جێگره‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی ئه‌م دۆخه‌یان به‌سه‌ر هه‌مووماندا هێناوه؛ په‌روه‌رده بكه‌ن".
PM:10:25:29/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 488
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت