زانکۆی سلێمانی لە چەند پسپۆرییەکدا دەستکەوتی گرنگ بەدەستدەهێنێت
وێستگەنیوز_
دکتۆر، زانا مەحموود حەسەن، بەرپرسی سەنتەری توێژینەوەی زمان لە زانکۆی سلێمانی رایگەیاند، زانکۆکەمان توانیویانە لە چەند پسپۆڕییەکی تایبەتدا دەستکەوتی گەورە بەدەستبهێنن.
پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر، زانا مەحموود حەسەن دەڵێت: "لە هەریەک لە بوارەکانی ئەندازیاری، زانستە فیزیکییەکان و پزیشکییەکان توانیومانە لەسەر ئاستی عێراق پلەی یەکەم بەدەستبهێنن."
ئاماژەی بەوەشکرد، زانکۆی سلێمانی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دەستکەوتی گەورەی بەدەستهێناوە و لە رانکینی 600-800ـی جیهان تۆمار کراوە.
سەرباری دەربڕینی سوپاس و پێزانین بۆ مامۆستایان و ستاف و خوێندکاران، دکتۆر زانا دەشڵێت: "ئەم سەرکەوتنانە نیشانەی ئەوەیە زانکۆکەمان لەسەر رێگا راستەکەیە و بە پلانێکی ستراتیجی وورد بەردەوامە لە پێشکەوتن."
AM:10:18:29/01/2025
ئهم بابهته 332
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت