سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره: له كابینه‌ی نوێ‌دا پێویسته پیاوی شیاو له شوێنی شیاو دابنرێت
وێستگه‌نیوز-
وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند كه له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئه‌و ده‌سته ته‌كنیكییه‌ی بۆ تاووتوێكردن و ته‌عریفكردنی هه‌موو پۆست و پله و پایه‌كان و به‌رپرسیارێتییه‌كان له‌لایه‌ن پارتی و یه‌كێتی پێكهێنراوه بۆ جاری كۆتایی كۆده‌بێته‌وه، ده‌شڵێت: "له كابینه‌ی نوێ‌دا پێویسته پیاوی شیاو له شوێنی شیاو دابنرێت".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 28ی كانوونی دووه‌می 2024، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وته‌بێژی یه‌كێتی وتی: "هه‌ڵبژاردنێكی باشمان كرد و له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا كه‌سمان ته‌قسیریمان نه‌كرد. ئێستا گفتوگۆ هه‌یه له نێوان یه‌كێتیی و پارتی بۆ دامه‌زراندنی حكومه‌تێك كه هه‌مووان چاوه‌ڕوانین. حكومه‌تێك بێت ئه‌و گله‌ییانه‌ی كه هه‌یه كۆتایی پێبێنێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه "له‌ناو یه‌كێتی پێمانوایه حكومه‌تێك بێت هه‌رچه‌نده ته‌ئخیر بێت، به‌ڵام حكومه‌تێكی دروست و به‌رنامه‌یه‌كی دروستی هه‌بێت و ئه‌و كه‌موكوڕییانه‌ی له كابینه‌ی رابردوو هه‌بووه، نه‌مێنن".
وتیشی: "بۆیه ده‌سته‌یه‌ك پێكهێنراوه له هه‌ردوولا بۆ تاووتوێكردن و ته‌عریفكردنی هه‌موو پۆست و پله و پایه‌كان و به‌رپرسیارێتییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی دوایی كه‌س نه‌ڵێت له كاتی رێكه‌وتن و گفتووگۆدا باسی ئه‌و بابه‌ته نه‌كراوه".
ئاشكراشیكرد "له چه‌ند رۆژی داهاتوو كه ره‌نگه سبه‌ی دوو سبه‌ی بێت، ئه‌و ده‌سته ته‌كینكییه بۆ جاری كۆتایی كۆده‌بێته‌وه تا ره‌شنووسێك ئاماده بكات بۆ شێوه‌ی ئیشكردنی پێكه‌وه‌یی لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌تایبه‌تی یه‌كێتی و پارتی و به‌رنامه‌یه‌ك بۆ ته‌عریفكردنی پۆسته‌كان".
وتیشی: "پێویسته پیاوی شیاو له شوێنی شیاو دابنرێت و یه‌كێتی كارده‌كات هه‌رچی زووه ئه‌و حكومه‌ته پێكبێت".
وته‌بێژی یه‌كێتی راشیگه‌یاند كه "پۆسته‌كانی كابینه‌ی ده‌یه‌م، به‌شێوه‌یه‌ك به ره‌زامه‌ندی هه‌موولایه‌ك پڕبكرێته‌وه كه خزمه‌تی هاوڵاتیان بكات".
ئه‌م وتانه‌ی سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وته‌بێژی یه‌كێتی له‌میانی وتارێكدا هات كه له چله‌ی ماته‌مینی عه‌مید فه‌رهاد محه‌مه‌د جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی هه‌رێم له شاری هه‌ولێر پێشكه‌شی كرد.
PM:05:33:28/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 636
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت