نوێنەری مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی: مانگرتن لە خواردن و خواردنەوە رادەگەیەنین
وێستگەنیوز_
دوای بانگهوازێكی زۆر ژمارهیهكی كهم له مامۆستایان و فهرمانبهران بۆ خۆپیشاندان دژی نەبوونی مووچە و شایستە داراییەکان کۆبوونەوە.
پاش ئەوەی ماوەی چەند رۆژێکە بانگەواز بۆ خۆپیشاندان دژی نەبوونی مووچە و شایستە داراییەکان دەکرێت، بەڵام ئەمڕۆ سێشەممە 28ـی 1ـی 2025، ژمارەیەکی کەم لە مامۆستایان و فەرمانبەران ئامادەی خۆپیشاندانەکە بوون.
مامۆستا دڵشاد میرانی، نوێنەری مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی رایگەیاند، " دەبێت بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی جێبەجێ بکرێن، دەبێت ئەو سووکایەتییە بەرامبەر فەرمانبەران رابگیرێت، ماوەی 10 ساڵە 54 مووچە وەرنەگیراوە، 11 ساڵە پلە بەرزکردەوە راگیراوە و شکۆی تاکی کورد شکێندراوە، بۆیە لەبەردەم نوسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان مانگرتن لە خواردن و خواردنەوە رادەگەیەنین و خێمە هەڵدەدەین؛ هەتا ئەوکاتەی داواکارییەکانمان جێبەجێ دەکرێت، لە دەربڕینی ناڕەزایی بەردەوام دەبین."
عومەر ئەحمەد، پەیامنێری وێستگەنیوز دەڵێت: زیاتر لە 100 کەس بۆ مانگرتن لە خواردن و خواردنەوە ئامادەیی تەواویان پیشانداوە.
AM:11:50:28/01/2025
ئهم بابهته 380
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت