بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
ڕاگەیاندراوێک لەدەستەی داکۆکی لەمامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازییەوە
بۆ
/ سەرجەم کوتلە پەرلەمانیەکانی عێراق
کەسوکاری قوتابیان
مامۆستایان وفەرمانبەران
سەردەمی دەوامکردنی بێ موچە کۆتایهات
لەسۆنگەی هەستکردنمان بە بەرپرسیاریەتی پەروەردەیی و ئەرکی سەرشانمان
بەرامبەر ڕۆڵەکانمان وڕەچاوکردنی بەرژەوەندی قوتابیان، وەک پێشتر
ڕامانگەیاندبوو تاقیکردنەوەکانمان ئەنجامدا و ویژدانی خۆمان ئاسودەکرد .،
بەڵام دەسەڵاتی کوردی ستەمکار و کلکە بۆگەنەکانی ، هەر ڕۆژە و بەسیناریۆیەک
دەیانەوێت مافەکانمان لەبیربەرنەوە و کەس ناڕەزایی دەرنەبڕێت ، هەتا لە
دەرەوە بڵێن وڵاتمان بێ کێشەیە و دەسەڵاتمان بێ عەیب ولەکەیە .
دەستەی داکۆکی لەم چەند خاڵەدا هەڵوێستی خۆی ڕادەگەیەنێت :
*
یەکەم ، دابەشکردنی موچەی مانگی ١٢ی ساڵی پار و موچەی مانگی ١ی ئەمساڵ
،پێش کۆتایی ئەم مانگە ، لە سبەی یەکشەممەوە بایکۆتی دەوام دەستپێدەکەین
لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندندا .
*
دووەم ، وازهێنان لەلاساری و هەڕەشەکردن لەبەغدا ، دەستبەجێ ناردنی داتای
ڕاست ودروست بۆ تەوطینکردنی موچە لەسەر بانکە فیدڕاڵیەکان ، ئەگەر هەولێر
نایکات وڕێگرە پێویستە سلێمانی ئەوکارەبکات و تەوطینی موچەی سەرجەم
فەرمانبەرانی بکات لەبانکە فیدڕاڵیەکان .
*
سێهەم ، دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی شارستانی
،ئەوستەمکاریەی ١٠ساڵە بەبڕیارێکی نایاسایی سەرۆکی حکومەت بەردەوامە.
*
چوارەم ، پێویستە پێش خانەنشینکردنی هەرماموستا و فەرمانبەرێک ،سەرجەم پلە
بەرزکردنەوە و شایستە داراییەکانیان بۆ بگەڕێنرێتەوە ئەودەم خانەنشین
بکرێن ، هەر دەستکاریکردنێکی یاسا وتەعدیلی خانەنشینی لەلایەن سەرۆکی
حکومەتەوە نایاساییە .
*
پێنجەم ، دەستپێکردنی وەرزی دووەمی خوێندن بەندە بە ڕێککردنەوەی وادەی
دابەشکردنی موجە ونەفەوتانی هیج موچە ومافێک و زوو جێبەجێکردنی تەوطین .
*
شەشەم ،حکومەتی عێراق بەرپرسیاریەتی لەسەرشانە وناکرێ پارە بنێرێت و
بەرپرسیاریەتی نەدانی موچە هەڵنەگرێت ،ئەگەر پارەی بۆ موچە ناردوە، ناکرێت
لە دزین ودیارنەمانی یەک تریلیۆن دیناری مانگی ١٢ بێدەنگ بێت
ئەگەرناردویەتی .
*حەوتەم
، کۆتایی هێنان بەئەمساڵی خوێندن لەئەستۆی حکومەتە بێ متمانە
وگیرفانبڕەکەی هەرێم و پەرلەمانتارە بێدەنگەکانی کوردە لەبەغدا .
لەکۆتاییدا
داواکارین لە سەرجەم مامۆستایان وفەرمانبەران ، پابەندی دەوامکردنی بێ
موچە نەبن و گوێ نەدەن بەهەڕەشەی ئەوانەی لەدەستور ویاسای عێراق یاخی بوون.
دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان وفەرمانبەرانی ناڕازی
شەممە ٢٠٢٥/١/۲٥