سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره: كۆبوونه‌وه‌كان بۆ ئاماده‌كردنی ڕه‌شنووسێك له‌سه‌ر شێوازی حكومڕانی به‌رده‌وامن
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌كان بۆ ئاماده‌كردنی ڕه‌شنووسێك له‌سه‌ر شێوازی حكومڕانی به‌رده‌وامن، دواتریش شاندی دانوستانكاری هه‌ردوولا ده‌رباره‌ی ڕه‌شنووسه‌كه كۆده‌بنه‌وه.
سه‌باره‌ت به دیاركردنی واده‌ی پێكهێنانی حكومه‌تیش سه‌عدی پیره ڕایگه‌یاند، "دیاریكردنی واده خراپه، نانمان به‌سه‌ر ساجه‌وه نه‌سووتاوه و پێویست ناكات له پێكهێنانی حكومه‌ت په‌له بكه‌ین ".
AM:11:57:25/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 372
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت