عەلی حەمە ساڵح: پێش کۆبوونەوەی ئەمرۆی پەرلەمان یەکێتی و پارتی لەگەڵ حیزبێکی شاگردیان رێککەوتوون
وێستگەنیوز_
عەلی حەمە ساڵح، سەرۆکی رەوتی هەڵوێست رایگەیاند، "رێککەوتنێکی سیاسی پێشوەختەی نێوان یەکێتی و پارتی هەیە لە کۆبوونەوەی ئەمرۆی پەرلەمان (کە بڕیارە کاتژمێر 11:00 بکرێت)، کە بەشداری دانیشتنی پەرلەمان ناکەن و دەیانەوێت نیسابی یاسایی تەواو نەکرێت، لەوانەیە سێ یان چوار کەسیان بچن."
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا عەلی حەمە ساڵح وتی: ئەم رێککەوتنە بە لایەنی دیکەش وتراوە بۆ ئەوەی سەرۆکی کاتی پەرلەمان رادەستی یەکێتی بکات، ئەو لایەنە، دوای گەرانەوەی لە تورکیا بە ئاشکرا وتی "لەگەڵ تورکیا گفتوگۆم کردووە لەسەر پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان،"
ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێتی فشاری زۆری کرد، دەست بەسەر موڵک و ماڵەکانی تا ڕادەیەکی زۆر گیرا، قەرزەکانی 43 ملیار و 375 ملیۆنی قەرز کردبوو، تا 2022 بە سووی قەرزەکەوە گەیشتە 82 ملیار و ئێستا گەیشتووەتە 97 ملیار دینار. لە بەرامبەر 97 ملیار دیناری قەرزدا، کۆمەڵێک دۆسیەی زۆر لە بنکەی پۆلیسی ئەزمەڕە، پێیان وتووە ئەو دۆسیانەش هەڵدەدرێتەوە، بۆیە حەق نییە تۆ؛ کاتێک رۆژئاوا تۆپباران دەکرێت، بچیت لەگەڵ تورکیا سەفەقاتی سیاسیی بکەیت، بە نهێنی رێککەوتن لەسەر پێکهێنانی حکومەت بکەیت و ئێستاش بێیتەوە لایەنی تر ئیحراج بکەیت، بۆ نموونە کۆمەڵی دادگەری وتوویەتی نەک حکومەت، ناشیەمە پەرلەمان. ئێستا تۆ لەگەڵ پارتی و یەکێتی رێکبکەویت، دوای ئەوەی یەکێتی و پارتی رێککەوتوون، ئەمان بکەنە دەرەوە و خۆیان حکومەت پێکبهێنن، ئێستا تۆ بێیت بتەوێت خەڵکی تر ئیحراج بکەیت."
عەلی حەمە ساڵح ئاماژەی بەوەکرد، "لە منی وەربگرن، ئەوەی ئەمرۆ تەنها سیاریۆیەکی سیاسییە، 30 خولەکی تر دەبینن نیسابی یاسایی تەواو نابێت و تۆپەکە دەچێتەوە قاچی یەکێتی و پارتی."
وتیشی: "نەیان دەوت سەرۆکی کاتی پەرلەمان دەستکەوتێکی گەورەیە، ئەی ئێستا بۆ بە ئاسانی تەسلیمی دەکەیتەوە؟ ئەگەر راستەکەی وەرە رایگرە و مەهێڵە حکومەت پێکبهێندرێت. نەی دەوت هەر کێ ئەخلاقی هەبێت دەنگ بە پارتی و یەکێتی و نادات؟ ئێستا دەڵێت وەرن دەنگ بە یەکێتی بدەن. ئێ تۆ خۆت لە هەڵبژاردندا ئەتوت هەرکەس ئەخلاقی هەبێت دەنگ بەوان نادات."
سەبارەت بەو کەسەی کە لە کۆنگرەیە رۆژنامەوانییەکەدا هێرشی کردە سەر عەلی حەمە ساڵح،وتی: "کەسێکیان نارد بۆ ئەوەی ئەم کۆنگرە لە من تێکبدات و نەهڵێت ئەم رێكکەوتنە بڵاو بکەمەوە کە یەکێتی و پارتی لەگەڵ حیزبێکی شاگردیاندا لەسەر ئەم دۆسیە رێککەوتوون، بەڵام جورئەت ناکەن بچنە بەردەم ماڵی بافڵ، قوباد، مەسرور، نێجێرڤان؛ دێن بە خەڵکی فەقیرەوە دەیگرن. لە کاتێکدا هەموو سەروەتی ئەم وڵاتە لای ئەوانە."
لە کۆتاییشدا ئاشکرای کرد، "بەڵگەنامەی دەستبەردا گرتنی قەرزەکان بلاودەکەمەوە کە دەیانوت قەرزمان لا نییە."
AM:11:03:22/01/2025
ئهم بابهته 612
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت