ئه‌دهه‌م بارزانی‌: كاتی‌ گۆڕانكارییه‌


وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ئه‌دهه‌م بارزانی‌ له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند كه‌ هیواداره‌ پرسه‌كه‌ی‌ دایكی‌ "ببێته‌ هۆكارێك كه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئه‌وانه‌ی‌ حوكمی‌ ئه‌م به‌شه‌ی‌ باشووری‌ كوردستانیان كردووه‌ له‌ ماوه‌ی‌ 33 ساڵی‌ رابردوودا، پێداچوونه‌وه‌ به‌ به‌رنامه‌كانیان به‌رامبه‌ر جه‌ماوه‌ر بكه‌ن، به‌رنامه‌ ناته‌ندروسته‌كه‌ی‌ خۆیان له‌و ماوه‌یه‌دا".


ئه‌دهه‌م بارزانی‌ ده‌ڵێت: "قوربانییه‌كانی‌ باشووری‌ كوردستان یه‌كجار زۆر و گه‌وره‌بوون له‌پێناو ئاشتی‌ و به‌ده‌ستهێنانی‌ سه‌رفرازی‌ و دیموكراتی‌".

وتیشی‌: "ئه‌وه‌ی‌ میلـله‌تی‌ ئێمه‌ ته‌وه‌قوعی‌ ده‌كرد به‌داخه‌وه‌ نه‌هاته‌دی‌. ئێستاش سه‌دان هه‌زار هاوڵاتیان به‌ده‌ست زۆر شته‌وه‌ ده‌ناڵێنن وه‌ك نه‌بوونی‌ مووچه‌ و سه‌رفرازی‌ و نه‌بوونی‌ كه‌رامه‌تی‌ تاكه‌كان".

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ "هه‌رچه‌نده‌ له‌ 1992 یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنمان كرد، به‌ڵام تاكو ئێستا كه‌ 30 و ئه‌وه‌نده‌ ساڵه‌ هیچ بنه‌مایه‌كی‌ دیوكراسی‌ له‌م وڵاته‌دا نه‌هاتووه‌ته‌ دی".

راشیگه‌یاند كه‌ "سیستمه‌كه‌ به‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ به‌رپرسانی‌ ئه‌م وڵاته‌ به‌ره‌وپێش چوو، ته‌حه‌مولی‌ ئه‌وه‌ نه‌ماوه‌ چیتر ئیدامه‌ی‌ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ بێت و ئیتر كاتی‌ گۆڕانكارییه‌".


PM:04:12:21/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 2364 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت