گرفت و کێشەکانی بەردەم بازرگانانی پارێزگای سلێمانی چین و چۆن چارەسەر دەکرێت؟


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ سێشەممە 21ی کانونی دووەمی 2024، بە ئامادەبوونی د.نەرمین مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و رەوەز ئەحمەد شا، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان و بەڕێوبەری بانکی هەرێم و بەڕێوبەرانی بەشێک لە بانکە ئەهلییەکان کۆبوونەوەیەکی تایبەتیان لەگەڵ بازرگانانی سلێمانی و بەڕێوبەر و نوێنەرانی بانکە ئەهلیەکانی سلێمانی ئەنجامدا.


کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە گرفت و کێشەکانی بەردەم بازرگانان و تاوتوێکردنی پەرەپێدان و ئەنجامدانی مامەڵە داراییەکانی بازرگانان و کاسبکاران و خاوەن کۆمپانیاکان، و دۆزینەوەی چارەسەری پێویست بۆیان.

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە عومەر ئەحمەد، پەیامنێری وێستگەنیوز لە سلێمانی ئامادەی بوو رایگەیاند، "لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا گوێمان لە كێشە و ئاستەنگەکانی بازرگانان گرت، ئامانج لەم کۆبوونەوەیە بۆ لێکتێگەیشتنی زیاترە لەنێوان بازرگانان و بانکە ئەهلییەکان".

ئاماژەی بەوەکرد، "لە داهاتوودا کۆبوونەوەکان بەردەوامی دەبێت لەگەڵ نوێنەری بازرگانان بە مەبەستی چارەسەرکردنی گرفتەکانیان".
 


PM:12:49:21/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 256 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت