سۆران عومه‌ر: ناردنی‌ پاره‌ بۆ هه‌رێم راگیرا


وێستگه‌نیوز-
سۆران عومه‌ر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی‌ دادگه‌ری‌ رایگه‌یاند كه‌ چاره‌نووسی مووچه‌ی مانگی یه‌ك تائێستا دیار نییه‌ و ناردنی‌ پاره‌ بۆ هه‌رێم راگیراوه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ سۆران عومه‌ر له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان وتی‌: "هه‌موو ته‌مویلێكی‌ مووچه‌ی‌ مانگی‌ یه‌كی‌ هه‌رێم راگیراوه‌ و كێشه‌كان كه‌ڵه‌كه‌ بوون".

وتیشی‌: "به‌داخه‌وه‌ وه‌ڵام و وه‌ڵامكارییه‌كانی‌ نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تی‌ دارایی عێراق و هه‌رێم ئه‌وه‌نده‌ی‌ تر بارگرژی‌ دروست كردووه‌".

جه‌ختیشی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ "پێویسته‌ شاندێكی‌ شاره‌زا له‌ ئاستێكی‌ باڵا بێنه‌ به‌غدا و به‌ روونی‌ بابه‌تی‌ داهات و ته‌وتین و كێشه‌ی‌ مووچه‌ یه‌كلایی بكه‌نه‌وه‌، ده‌نا كێشه‌كان كه‌ڵه‌كه‌ بوون و هی‌ 2024 هاتووه‌ته‌ 2025 بۆیه‌ مووچه‌ی‌ مانگی‌ یه‌ك هیچ ئاقارێكی‌ دیار نییه‌ و هه‌موو ته‌مویلێكیش وه‌ستاوه‌".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ راشیگه‌یاند كه‌ "وه‌ڵام و وه‌ڵامكارییه‌كه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم گیرفانی‌ مووچه‌خۆرانی‌ پڕنه‌كردووه‌ته‌وه‌ و بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مووچه‌ی‌ مانگی‌ 12 نه‌درێت".




PM:04:15:18/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 680 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو