هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: هیچ پاڵاوگه‌یه‌كی نایاسایی له سلێمانی نییه
وێستگه‌نیوز-
پارێزگاری سلێمانی ره‌تیده‌كاته‌وه له سنووری پارێزگاكه هیچ پاڵاوگه‌یه‌كی نایاسایی بوونی هه‌بێت و ده‌ڵێت: "هه‌ر پاڵاوگه‌یه‌كیش هه‌بێت یاسایین و له‌گه‌ڵ بنه‌ما ژینگه‌ییه‌كاندا گونجاون".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی له‌باره‌ی بوونی پاڵاوگه‌ی نایاسایی له سنووری سلێمانی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا وتی: "چه‌ند جارێك بڵاومانكردۆته‌وه له پارێزگای سلێمانی له ساڵانی رابردوو تا ئێستاش به‌پێی ئه‌و كیۆماڵانه‌ی كه به‌ڕ‌ێوه‌به‌رایه‌تی نه‌وت و كانزاكانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامیداوه، هیچ پاڵاوگه‌یه‌كی نایاسایی له سنووری سلێمانی بوونی نییه".
وتیشی: "ئه‌و پاڵاوگانه‌ی له ناوچه‌كه‌دا بوونییان هه‌یه، مه‌یدان و شوێنی تێكه‌ڵاوكردن و دروستكردنی ئه‌و سێ جۆر به‌نزینه‌یه كه له به‌نزینخانه‌كاندا ده‌فرۆشرێن".
راشیگه‌یاند كه "ئه‌و شوێنانه‌ی تێكه‌ڵكردنی به‌نزینیان تێدا ئه‌نجامده‌درێت، به‌پێی ئه‌و لیژنه به‌دواداچوونه‌ی كه وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان رێنمایی بۆ ده‌ركردوون و رێگایان پێدراوه، رێگا پێدانیش بۆ پاڵاوگه‌ی نایاسایی لای ئێمه قه‌ده‌غه‌یه، ئه‌وه‌شی به‌رهه‌مده‌هێنرێت به تایبه‌ت له ناحیه‌ی عه‌ربه‌ت ته‌واو گونجاوه له‌گه‌ڵ بنه‌ما ژینگه‌ییه‌كانداو رێگه‌ناده‌ین ژینگه‌ی پارێزگاكه‌مان پیس ببێت".
PM:04:00:18/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 160
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت