سەمیر هەورامی: لە هیچ گفتوگۆیەکى نێوان پارتى و یەکێتیدا باس لە دابەشکردنى پۆستەکان نەکراوە
وێستگەنیوز-
وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و عێراق، شاندێکی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات، ئاماژەی بەوەشکرد، لە هیچ گفتوگۆیەکى نێوان پارتى و یەکێتیدا باس لە دابەشکردنى پۆستەکان نەکراوە.
ئەمڕۆ شەممە 18ی کانونی دووەمی 2025 سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا کە عومەر ئەحمەد، پەیامنێری وێستگەنیوز لە سلێمانی ئامادەی بوو رایگەیاند، "پارتى و یەکێتى دەیانەوێت چارەسەری خاڵە ناکۆکەکانیان بکەن دواتر باسی پۆستەکان بکەن".
سەمیر هەورامی ئاماژەی بەوەشکرد، "لە هیچ گفتوگۆیەکى نێوان پارتى و یەکێتیدا باس لە دابەشکردنى پۆستەکان نەکراوە، هەروەها یەکێتی داوای کۆبوونەوە لە لاهور شێخ جەنگی نەکردووە".
وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم وتی، "گرفتەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و عێراق سیاسی و تەکنیکین، بەمەبەستی چارەسەرکردنیان چەند جارێک وەفدی نێوان هەردوولا سەردانی یەکترییان کردووە، و بڕیارە بەم نزیکانە شاندێکی دیکەی هەرێم سەردانی بەغدا بکات".
وتیشی، "گفتوگۆکانی نێوان هەردوولا بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان لە ئاستێکی باشدان، بەڵام گازندە و دەستتێوەردانی سیاسی هەر هەیە، بەهیواین لە ئەمساڵدا هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان جددیتر بن".
PM:01:23:18/01/2025
ئهم بابهته 224
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت