سەنتەری میترۆ: لە ساڵی 2024 بەراورد بە ساڵی 2023 لە %22 پێشێلکارییەکان بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان کەمیکردووە
وێستگەنیوز- عومەر ئەحمەد
ئەمڕۆ شەممە 18ی کانونی دووەمی 2025، سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە رۆژنامەنووسان راپۆرتی ساڵانەی سەبارەت بە ڕەوشی ئازادی لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە.
لە مەراسیمەکەدا دیاری محەمەد، بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ رایگەیاند، "ئەمە 14هەمین راپۆرتی ساڵانەی سەنتەری میترۆیە سەبارەت بە رەوشی ئازادی لە هەرێمی کوردستان".
ئاماژەی بەوەکرد، "ئەمڕۆ پێکەوە لێرەین بۆ دووپاتکردنەوەی پابەندبوونمان بە ژینگەیەک کە رۆژنامەنووسان بتوانن بە سەلامەتی و ئازادانە و بەبێ ترس کاربکەن".
بەپێی ئامارەکانی سەنتەری میترۆ بێت، لە ساڵی 2024دا 182 پێشێلکاری بەرامبەر بە 176 رۆژنامەنووس و دامەزراوەی میدیای تۆمارکراون، بەمشێوەیەی خوارەوە:
- سێ حاڵەتی کوشتی رۆژنامەنووسان بە درۆن.
- دەستبەسەرکردن بەبێ بڕیاری دادگا 24 حاڵەت.
- زەوتکردنی کەلوپەلی رۆژنامەنووسان 17 حاڵەت.
- هێرش و لێدان و هەڕەشە 27 حاڵەت.
- رێگریکردن 103 حاڵەت.
-هێرشی ئەلیکترۆنی 6 حاڵەت.
- شکاندنی کەلوپەلی رۆژنامەنووسان دوو حاڵەت.
هەر بەپێی ئامارەکان بێت، لە ساڵی 2023دا 231 پێشێلکاری بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان تۆمارکراون و لە ساڵی 2024 لە %22ی پێشێلکارییەکان کەمی کردووە.
PM:12:02:18/01/2025
ئهم بابهته 288
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت