بەڕێوەبەری چاکسازییەکانی هەرێم: رێژەی تاوان لە شاری هەولێر زیاترە بەراورد بە شاری سلێمانی و دهۆک


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەری چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماری ساڵی رابردووی راگەیاند.

ئیحسان بابان، بەڕێوەبەری چاکسازی گەوران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە شاهین فواد، پەیامنێری وێستگەنیوز لە هەولێر ئامادەی بوو رایگەیاند، "کارکردنی سزادراوەکان لەنێو چاکسازییەکان بەردەوامە".

ئەوەشی خستەڕوو، "لە ساڵی رابردوو 483 سزادراو مۆڵەتی چوونە ماڵەوەیان وەرگرتووە، هەروەها سزادراوەکان سوودمەند بوون لە خولەکانی هۆشیاری دوورکەوتنەوە لە مادەی هۆشبەر، ئەمەش وایکردووە نزیکەی 500 سزادراو لە ساڵی رابردوو دەستبەرداری مادەی هۆشبەر بن".

وتیشی، "لە ساڵی رابردوو رێژەی تاوانی مادەی هۆشبەر زۆربوون، هەروەها رێژەی تاوان لە شاری هەولێر رێژەکە زیاترە بەراورد بە شاری سلێمانی و دهۆک".


AM:10:44:07/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 232 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت