محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئه‌و به‌غدایه‌ی قاسم سوله‌یمانی به‌رگری لێ‌كرد، نه‌یانتوانی بيپارێزن و له به‌غدا شه‌هید بوو
وێستگه‌نیوز-
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان، له ساڵیادی كۆچی دوایی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی پێشوی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران له شاری هه‌ولێر وتارێكی پێشكه‌ش كرد.
ئه‌مه‌ش گرنگترین وته‌كانیه‌تی:
*سه‌ركه‌وتنی كۆماری ئیسلامی ئێران نه‌فه‌سێكی گه‌وره‌بوو بۆ خه‌ڵكی كوردستان.
*حاجی قاسم له‌پێناو وڵاته‌كه‌ی و گه‌له‌كه‌ی خزمه‌تێكی زۆری كرد.
* حاجی قاسم توانی سه‌رپه‌رشتی لوبنان، سوریا، فه‌له‌ستین، یه‌مه‌ن، عێراق، بۆسنه و به‌شێكی ئه‌فغانستان بكات و هه‌مووی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی كۆبكاته‌وه.
*قاسم سوله‌یمانی ته‌نها په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتان نه‌بوو، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه‌كانیشدا هه‌بوو، هه‌موو وڵاتانی دنیا ده‌گه‌ڕا به‌بێ ئه‌وه‌ی حكومه‌ته‌كان بزانن.
* به‌درێژایی شه‌ڕی سێ ساڵ و نیوی داعش، حاجی قاسم هاوكارمان بوو. له‌هه‌ر جێیه‌كدا شه‌ڕ روویدابێت، له‌گه‌ڵ هێزه‌كه‌یدا له‌وێ ئاماده‌بوو.
*قاسم سوله‌یمانی نه‌بووایه، 2015 دیمه‌شق و به‌غداش ده‌گیرا، چونكه هێزه‌كانی داعش گه‌یشتنه ئه‌بوغرێب و نزیكی كه‌ربه‌لا و گه‌یشتنه په‌نای دیمه‌شق. ده‌ركه‌وت نه‌بوونی ئه‌و چ بۆشاییه‌كی دروست كرد له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
*ئه‌و به‌غدایه‌ی قاسم سوله‌یمانی به‌رگری لێ‌كرد، نه‌یانتوانی میوانه‌كه‌یان بپارێزن و له به‌غدا شه‌هیدبوو، بۆیه پێمانوایه خه‌ڵكی عێراق زۆر قه‌رزاری حاجی قاسمه.
PM:05:48:06/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 340
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت