د.خه‌سره‌و گوڵ محه‌مه‌د: قاسم سوله‌یمانی زۆر دڵسۆزی گه‌لی كورد بوو
وێستگه‌نیوز-
د.خه‌سره‌و گوڵ محه‌مه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان له ساڵیادی كۆچی دوایی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی پێشوی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران له شاری هه‌ولێر وتارێكی پێشكه‌ش كرد.
ئه‌مه‌ش گرنگترین وته‌كانیه‌تی:
*ئه‌گه‌ر له نزیكه‌وه قاسم سوله‌یمانی-ت نه‌ناسیبێت، ناتوانی هه‌ڵسه‌نگاندنی ته‌واوی بۆ بكه‌یت.
*هه‌ر كاتێك هاتبێته كوردستان و به‌تایبه‌ت سلێمانی له خزمه‌تیدا بووین، چونكه راسته‌وخۆ ده‌چووه لای جه‌نابی مام جه‌لال.
* قاسم سوله‌یمانی سیاسییه‌كی گه‌وره‌بوو، له رووی سه‌ربارزییه‌وه زۆر دڵسۆزی گه‌لی كورد بوو و هه‌وڵی ده‌دا شتێك بكات له خزمه‌تی كورد و كوردستان بێت.
*له‌ده‌ستدانی حاجی قاسم دۆستی گه‌لی كورد و عێراق و دۆستی نزیكی سه‌رۆك مام جه‌لال خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌بوو بۆ گه‌لی ئێران، گه‌لی عێراق و كورد و یه‌كێتی.
*وه‌كو كورد و یه‌كێتی قه‌ت چاكه‌ی دۆسته‌كانمان له‌یاد ناكه‌ین به‌تایبه‌ت رۆڵی حاجی قاسم و هاوڕێكانی.
PM:05:14:06/01/2025
ئه‌م بابه‌ته 312
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت