فۆڕمی خۆراکی هاوڵاتییان گۆڕانکاریی بەسەردا دێت
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەری بازرگانی لە وەزارەرتی بازرگانی و پیشەزسازیی هەرێمی کوردستان داتا و زانیارییەکانی ساڵی 2024 دەخاتەڕوو.
ئەمڕۆ یەکشەممە 5ی کانونی دووەمی 2025 نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری بازرگانی لە وەزارەتی پیشەسازیی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە شاهین فواد، پەیامنێری وێستگەنیوز لە هەولێر ئامادەی بووە رایگەیاند، "ساڵی رابردوو زیاتر لە 10 بەشە ئارد بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشکراون لەرێگەی بەڕێوەبەرایەتی دروستکراوی دانەوێڵە لە شارەکانی هەرێم، هەروەها لە ساڵی رابردوو 9 بەشە خۆراک دابەشکراوە".
ئەوەشی خستەڕوو، "لە ئەمساڵدا دەست دەکرێت بە ئەلیکترۆنیکردنی فۆڕمی خۆراکە کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پلاندانانی بەغداوە لیژنەیەک دێتە هەرێمی کوردستان، هەروەها کاتێک فۆڕمەکە بووە ئەلیکترۆنی لای هاوڵاتی ئەپلیکەیشنێک و لای بریکاریش ئەپلیکەیشنێک دەکرێتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "لە ساڵی 2024دا 630 تۆن خۆراکی ماوە بەسەرچوو دەستی بەسەردا گیراوە و لەناوبراون لەلایەن لیژنەکانی قایمقامییەت و لیژنەکانی خۆمانەوە".
PM:12:35:05/01/2025
ئهم بابهته 6556
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت