ده‌سته‌ی‌ داكۆكی له‌ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی‌ ناڕازی‌ سه‌باره‌ت به‌ بایكۆت بڕیاری دا


وێستگه‌نیوز-

ده‌سته‌ی‌ داكۆكی له‌ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی‌ ناڕازی‌ رایانگه‌یاند كه‌ بڕیاری‌ به‌رده‌وامبوون له‌ بایكۆتی‌ هۆڵه‌كانی‌ خوێندن ناده‌ن به‌تایبه‌ت له‌ كاتی‌ تاقیكردنه‌وه‌كاندا.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ده‌سته‌ی‌ داكۆكی له‌ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی‌ ناڕازی‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه‌ "قه‌یرانی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران به‌مه‌به‌ست كراوه‌ته‌ كێشه‌ و وانیشان ده‌درێت كه‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ ئه‌سته‌مه‌ ئه‌مه‌ش بۆ ئاشكرانه‌بوونی‌ بندیواره‌ بێشووماره‌كانی‌ حزب و بنه‌ماڵه‌ چه‌ته‌كانی‌ هه‌رێمه‌".

ده‌سته‌ی‌ داكۆكی له‌ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی‌ ناڕازی‌ ده‌ڵێت: "مانگ به‌ مانگ بڕی‌ پاره‌ی‌ مووچه‌ی‌ هه‌رێم زیاد ده‌كات له‌ بری‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌م بكات، ئه‌مه‌ش جێگه‌ی‌ گومانه‌".

راشیگه‌یاند كه‌ "هیچ په‌رله‌مانتارێكی‌ كورد ناتوانێت بوێرانه‌ به‌رگری‌ له‌ مووچه‌ی‌ دزراومان بكات، داوا له‌ په‌رله‌مانتاره‌ بوێره‌كانی‌ فراكسیۆنه‌كانی حقوق، سادقون، بابلیون، ده‌وڵه‌تی‌ یاسا، حیكمه‌ و سه‌ربه‌خۆكان، یوسف كیلابی‌ و مسته‌فا سه‌نه‌د ده‌كه‌ین فشار بكه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی‌ ته‌وتینی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم".



AM:11:32:04/01/2025


ئه‌م بابه‌ته 7856 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت