لاهوور شێخ جەنگی: گۆرانکاری بەڕێوەیە ئەوانەی لە رابردوو قاچیان خوار دانابوو قاچیان راست دەکرێتەوە
وێستگەنیوز_
لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل لەوەڵامی پرسیاری پەیامنێری وێستگەنیوز کە لێی دەپرسێت ئەوەی لە سەهۆڵەکەی سلێمانی وتت بۆ یەکێتی بوو، دەڵێت: "من نەم ووتبوو یەکێتی بەس خۆیان بەسەر خۆیاندا هێنا، بەڵام هەر یەکێتیش بوو."
لاهوور شێخ لە لێدوانێکیدا بە عومەر ئەحمەد، پەیامنێری وێستگەنیوزی راگەیاند، "پارتی دیموکراتی کوردستان دوو جار داوای کۆبوونەوەی لە بەرەی گەل کردووە بەس کۆنەبووینەتەوە."
سەرۆکی بەرەی گەل لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەو پەیامەی لە سەهۆڵەکەی سلێمانی وتی: "من جیانەبوومەوە لە یەکێتی، ئەوانەی ئێستا لەوێن هەر بە پیاویان نازانم لەبەر ئەوەی گەندەڵن" دەڵێت: ""من نەم ووتبوو یەکێتی بەس خۆیان بەسەر خۆیاندا هێنا، بەڵام هەر یەکێتیش بوو."
ئاشکراشی کرد، "گۆرانکارییەکان لەمساڵدا ناوچەکە و کوردستان دەگرێتەوە، ئەوانەی قاچیان خوار دانابوو قاچیان راست دەکرێتەوە."
عومەر ئەحمەد لە لاهوور جەنگی پرسی، مانگێک بەر لە ئێستا بە حکومەتت وت حەز دەکەن خەڵک چەک لە دژتان هەڵگرن، ئایا دۆخەکە گەیشتووەتە ئەو ڕادەیە؟ لە وەڵامدا وتی: دۆخی خەڵک خراپە، نە مووچە هەیە نە گوزەرانێکی باش هەیە، هیچ هیوایان بۆ خەڵک نەهێشتووەتەوە، من دەڵێم وامەکەن خەڵک چەکتان لێ هەڵگرێت، من ئامۆژگارییان دەکەم کە خزمەتی میللەتەکەی خۆیان بکەن، ئەو پارانەی دەیدزن بیخەنەوە گیرفانی خەڵک بۆ ئەوەی خەڵک بێزار نەبن.
دەبارەی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەت، سەرۆکی بەرەی گەل پێشبینی دەکات "مانگی 2 حکومەت پێکبێت" بەڵام بە وتەی خۆی، هێشتا ئێمە هیچ بڕیارێکیان نەداوە کە ئایا بەشداری دەکەن یاخود نا.
PM:05:25:03/01/2025
ئهم بابهته 1636
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت