فراکسیۆنی یەکگرتوو: وەزارەتی تەندروستی گرێبەستێکی کردووە کە باری شانی نەخۆش و کەمدەرامەت 100 هێندە سەخت تر دەکات
وێستگەنیوز_
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، "هیچ گرێبەستێکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیاکان خزمەتی هاوڵاتیان ناکات".
مستەفا عەبدوڵا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەم کاتەدا کە هاوڵاتیان لە گوزەرانێکی خراپی ئابووریدان وەزارەتی تەندروستی گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیایەک بۆ تاقیگەی پزیشکی کردووە کە باری شانی نەخۆش و کەمدەرامەتان 100 هێندەی دیکە سەخت دەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی دەستوور دەبێت خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان لە کەرتی حکومیدا بن نەک ئامرازێک بن بۆ دەوڵەمەندکردنی کۆمپانیاکان، سەرجەم ئەو گرێبەستانەی حکومەتی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیاکان دەیکات بۆ قازانجی خۆیەتی و هیچ کامیان خزمەت بە هاوڵاتییان ناکەن.
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو دەڵێت، دەخوازین و داوادەکەین بەپەلە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان پێکبهێندرێت و حکومەتی ماوەبەسەرچوو کۆتایی بێت و حکومەتێکی نوێ پێکبهێندرێت، داوا لە هەموو پەرلەمانتارانی هەرێمی کوردستان دەکەین، لە خەمی هاوڵاتییاندا بن و حزبییانە بیرنەکەنەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر پەرلەمانی کوردستان کارابوایە دەبوو بانگهێشتی وەزیری تەندروستیمان بکردایە لەسەر ئەو بابەتە و وەڵامی پرسیارەکانمانی بدایەتەوە.
PM:01:05:30/12/2024
ئهم بابهته 524
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت