د.موسه‌ننا ئه‌مین: پێدانی تاقیگه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان به كه‌رتی تایبه‌ت، هه‌ڕاجكردنی ئه‌م نیشتمانه‌یه
وێستگه‌نیوز-
د.موسه‌ننا ئه‌مین ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی رایگه‌یاند كه پێدانی تاقیگه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان به كه‌رتی تایبه‌ت، هه‌ڕاجكردنی ئه‌م نیشتمانه‌یه، ده‌شڵێت: "دڵنیاین حكومه‌تی هه‌رێم پاره‌ی هه‌یه".
د.موسه‌ننا ئه‌مین كه هاوكات ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراقه، له‌لێدوانێكدا بۆ ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووس له‌نێویاندا شاهين فوادى په‌یامنێری وێستگه، رایگه‌یاند كه "یه‌كگرتوو كۆنگره‌یه‌كی نموونه‌یی زۆر جوانی به‌ڕێكرد و به‌ده‌نگدانی نهێنی ئه‌مینداره‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌وه نه‌ك به چه‌پڵه‌ڕێزان و سه‌ركردایه‌تییه‌كان ده‌نگی پێویستیان هێنا و شه‌رعه‌تی خۆیان وه‌رگرت و په‌یڕه‌و و پرۆگرانی هه‌مواركرده‌وه".
د.موسه‌ننا ئه‌مین وتی: "پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم له‌و پاره مۆڵكراوانه‌ی كاتی خۆی مه‌لا به‌ختیار وتی له‌ژێرخانه‌كاندایه، پاره‌ی مووچه ته‌واو بكات و بیدات".
وتیشی: "دڵنیاین حكومه‌تی هه‌رێم پاره‌ی هه‌یه، زۆرێك له سه‌ركرده‌كانی ئه‌م حكومه‌ته بوونه‌ته خاوه‌نی چه‌ندین ملیار دۆلار به‌سه‌ر ئه‌و میلله‌ته‌وه، با چه‌ند سه‌د ملیۆنێكی بێننته‌وه و بیده‌نه مووچه بۆ خه‌ڵك".
د.موسه‌ننا ئه‌مین باسی له‌وه‌شكرد كه پێدانی تاقیگه‌كانی نه‌خۆشخانه گشتییه‌كان له‌لایه‌ن به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه به كۆمپانیا "هه‌ڕاجكردنی ئه‌م نیشتمانه‌یه و كارێكی قێزه‌ونه و پێویسته كه‌رتی تایبه‌ت دووربخرێته‌وه له نه‌خۆشخانه‌كان".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "پێویسته خه‌ڵك ئازا بێت و چیتر قبوڵ نه‌كات مافه‌كانی بخرێته ژێر قاچ. ئه‌گه‌ر پشكنینی تاقیگه‌كان بدرێت به كه‌رتی تایبه‌ت له دادگا سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ین".
PM:04:02:28/12/2024
ئه‌م بابه‌ته 460
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت