وشیار عه‌بدوڵا: كۆنگره‌ی نۆیه‌می یه‌كگرتوو سه‌ركه‌وتووانه‌ كاره‌كانی‌ به‌ڕێوه‌چوو


وێستگه‌نیوز-

وشیار عه‌بدوڵا، وته‌بێژی كۆنگره‌ی نۆیه‌می یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند كه‌ ئه‌مڕۆ كۆتایی به‌ كۆنگره‌ دێت كه‌ سه‌ركه‌وتووانه‌ كاره‌كانی‌ به‌ڕێوه‌چوو.

ئه‌مه‌ش گرنگترین لێدوانه‌كانیه‌تی‌:

*له‌یه‌كه‌م رۆژی‌ كۆنگره‌دا په‌یڕه‌و و پرۆگرام په‌سه‌ند كرا و سی‌ پرۆژه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام درا بۆ ئه‌میندار و ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ و دەستەی باڵای چاودێری.

*سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین له‌ كۆی‌ 864 ده‌نگ، 728 ده‌نگی‌ كۆنگره‌ی به‌ده‌ستهێنا و وه‌ك ئه‌مینداری‌ گشتی‌ هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌.

*111 ده‌نگی‌ كۆنگره‌ به‌ نه‌خێر ده‌نگی‌ بۆ سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین دا و 25 ده‌نگیش سپی بوون.

*30 كه‌س بوونه‌ ئه‌ندامی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كگرتوو كه‌ 8یان ژنن.

*9 كه‌س بوونه‌ ئه‌ندامی‌ دەستەی باڵای چاودێری یەكگرتووی ئیسلامی كه‌ سێیان ژنن.



AM:11:44:28/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 308 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت