وته‌بێژی‌ كۆنگره‌ی‌ یه‌كگرتوو: سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ره‌مز و كاریزمایه‌كه‌ ناتوانین ده‌ستبه‌رداری‌ بین


وێستگه‌نیوز، شاهین فواد-
وته‌بێژی‌ كۆنگره‌ی نۆیه‌می یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ "سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ره‌مز و كاریزمایه‌كه‌ ناتوانن ده‌ستبه‌رداری‌ بن".

وشیار عه‌بدوڵا، وته‌بێژی كۆنگره‌ی نۆیه‌می یه‌كگرتووی ئیسلامی تایبه‌ت به‌ وێستگه‌نیوزی‌ وت كه‌ "كۆنگره‌كه‌مان وه‌ك هه‌موو كۆنگره‌كانی‌ تری‌ یه‌كگرتوو به‌بێ‌ كێشه‌ به‌ڕٍێوه‌چوو".

وتیشی‌: "له‌ كۆنگره‌دا زۆرینه‌ی‌ ره‌های‌ ئه‌ندامانی‌ كۆنگره‌ به‌ڵێی‌ بۆ سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین كرد تا ببێته‌وه‌ ئه‌مینداری‌ گشتی‌".

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ "له‌ یه‌كگرتووی‌ ئیسلامیدا كێشه‌ و گرفتی‌ ئاڵوگۆڕی‌ ده‌سه‌ڵاتمان نییه‌ و حزبێكین چی‌ به‌ زه‌رور بزانین بۆ كاره‌كانمان ده‌ست بۆ ئه‌وه‌ ده‌به‌ین".

وته‌بێژی كۆنگره‌ی نۆیه‌می یه‌كگرتوو جه‌ختی‌ له‌وه‌شكرده‌وه‌ كه‌ "سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین بۆ یه‌كگرتوو ره‌مز و كاریزمایه‌كه‌ ناتوانین ده‌ستبه‌رداری‌ بین".



AM:11:04:28/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 364 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت