بەرزەپردی حەپسەخانی نەقیب کرایەوە
وێستگەنیوز_
ئەمرۆ لە شاری سلێمانی، بەرزەپردی حەپسەخانی نەقیب کرایەوە.
لەیلا عومەر، سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، "مایەی دڵخۆشییە ئەم پرۆژەیە لە پێش وادەی خۆیدا تەواو بووە."
پرۆژەی بەرزەپردی حەپسەخانی نەقیب یەکەم پرۆژەی شێوە کەوانەییە لە شاری سلێمانی؛ و پرۆژەکە بە گوژمەی 5 ملیار و 728 ملیۆن دینار لە ماوەی کەمتر لە ساڵێکدا تەواو بووە و لە ئەمرۆوە شۆفێران دەتوانن بەکاری بهێنن و ناوچەی پیشەسازی و بەشێکی شەقامە سەرەکییەکانی سلێمانی بەیەکەوە دەبەستێتەوە.
AM:10:12:19/12/2024
ئهم بابهته 860
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت