دەزگای ئاسایش: لەمساڵدا هەزار و 19 تۆمەتباری بازرگانی و بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون


وێستگەنیوز_

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاماری ساڵی 2024ـی دەستبەسەرداگرتنی ماددەی هۆشبەری لە پارێزگای سلێمانی خستەڕوو.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: لەمساڵدا هەزار و 19 تۆمەتباری بازرگانی و بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی ماددەی 30 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان، توانراوە 523 تۆمەتبار دەستگیربکەن. 

هەروەها، "بەپێی ماددەی 26 کە تایبەتە بە بازرگانی ماددەی هۆشبەر، 452 تۆمەتبار دەستگیرکراون؛ و بەپێی ماددەی 25 کە تایبەتە بازرگانی نێودەوڵەتی ماددەی هۆشبەر، 44 تۆمەتبار دەستگیرکراون."

ئەوەشی خستەڕوو، "تۆمەتباران تەمەنیان لە نێوان 18 بۆ 64 ساڵدا بووە و 49 کەسیان لە رەگەزی مێ و 970 کەسیان لە رەگەزی نێرن."

زانیاری زیاتر..


PM:03:55:11/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 1116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت