عه‌لی‌ حه‌مه‌ ساڵح زانیاری‌ ده‌رباره‌ی‌ سێ‌ مووچه‌كه‌ی‌ ئه‌مساڵی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم ده‌خاته‌ڕوو


وێستگه‌نیوز-
عه‌لی‌ حه‌مه‌ ساڵح سه‌رۆكی‌ ره‌وتی‌ هه‌ڵوێستی‌ نیشتمانی‌ رایگه‌یاند كه‌ عێراق بڕیارێكی‌ گرنگی‌ بۆ مووچه‌خۆرانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌ركرد.


عه‌لی‌ حه‌مه‌ ساڵح ده‌ڵێت: "پێشتر عێراق 761 ملیار دیناری‌ بۆ مووچه‌ی‌ مانگی‌ 10 ناردووه‌، ئه‌مڕۆ 430 ملیاری‌ ناردووه‌ و هه‌فته‌ی‌ ئاینده‌ش  754 ملیار دیناری‌ تر بۆ مووچه‌ی‌ مانگی‌ 11 ده‌نێرێ".

ده‌شڵێت: "به‌وشێوه‌یه‌ عێراق ترلیۆنێك و 945 ملیار دینار ده‌نێرێت بۆ مووچه‌ی‌ دوو مانگ و بۆ ئه‌وه‌ی‌ دوو مووچه‌ بدرێت ته‌نها 45ملیار دینار كه‌مه‌ و به‌رپرسانی‌ هه‌رێم ده‌توانن له‌ داهاتی‌ ناوخۆ بیخه‌نه‌سه‌ری‌".

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ "له‌ به‌رامبه‌ردا به‌غدا داوای‌ 500 ملیار دینار داهاتی‌ ناوخۆ ده‌كات".


PM:12:54:10/12/2024


ئه‌م بابه‌ته 1656 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت