پزیشکانی نیشتەجێی خولاو لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی گردبوونەوە
وێستگەنیوز- عومەر ئەحمەد
ئەمڕۆ یەکشەممە 1ی کانونی یەکەمی 2024، بەشێک لە پزیشکانی نیشتەجێی خولاو لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی گردبوونەوە.
وەک خۆیان ئاماژەیان پێکرد، هۆکاری گردبوونەوەکەیان بۆ پێنەدانی مووچە و زیادکردنی کاتەکانی دەوام و گۆڕانکاری لە سیستمی کارگێری لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانییەوە دەگەڕێتەوە.
لە گردبوونەوەکەدا داوای چارەسەری کێشەکەیان کرد لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانییەوە.
PM:12:45:01/12/2024
ئهم بابهته 1480
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت