رێبوار عه‌بدولڕه‌حمان: پرۆژه‌ی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ-مان بۆ پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ ده‌یه‌م دا به‌ یه‌كێتی


وێستگه‌نیوز-

رێبوار عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی‌ جوڵانه‌وه‌ی‌ نه‌وه‌ی‌  رایگه‌یاند كه‌ پرۆژه‌ی‌ خۆیان بۆ پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ ده‌یه‌می‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان دا به‌ یه‌كێتی.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی‌ وه‌فدی باڵای‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌ردانی‌ جوڵانه‌وه‌ی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێی‌ كرد له‌ شاری‌ سلێمانی به‌ ئامانجی‌ وتووێژكردن ده‌رباره‌ی‌ پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ ده‌یه‌می‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.

رێبوار عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی‌ جوڵانه‌وه‌ی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ دوای‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ رۆژنامه‌نووسانی‌ وت: "ئه‌مڕۆ پێشواریمان كرد له‌ وه‌فدێكی‌ باڵای‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ".

وتیشی‌: "له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرۆژه‌ی‌ خۆمان بۆ پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ ده‌یه‌می‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم دایه‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان".

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ پرۆژه‌كه‌مان چه‌ند مه‌رجێكی‌ تێدایه‌ وه‌ك "سه‌رۆك وه‌زیران پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران ده‌ستپێبكاته‌وه‌ و باج و سه‌رانه‌ لابه‌رێت و ده‌ستبكات به‌ دامه‌زراندنی‌ ده‌رچووه‌ دانه‌مه‌زراوه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی‌ هه‌لی‌ كار و زۆرێك له‌و مه‌رجانه‌ی‌ كه‌ خزمه‌تگوزارین بۆ خه‌ڵكی‌ كوردستان".

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ "بڕیاره‌ ئه‌وان لای‌ خۆیانه‌وه‌ دیراسه‌ی‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ ئێمه‌ بكه‌ن و دواتر وه‌ڵام بده‌نه‌وه‌ و بڕوامان وایه‌ كه‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ ئێمه‌ یه‌كێكه‌ له‌و پرۆژه‌ زۆرباشانه‌ی‌ توانای‌ گۆڕینی‌ سیستمی‌ حوكمڕانی‌ هه‌یه‌ له‌ هه‌رێم".

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ "پێمانوایه‌ حوكمڕانی‌ 33 ساڵه‌ی‌ رابردووی‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان پێویستی‌ به‌ گۆڕانگارییه‌ و گه‌یشتووه‌ته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی‌ مووچه‌خۆران مووچه‌ وه‌رناگرن، كاسبكار باج و سه‌رانه‌ی‌ لێوه‌رده‌گیرێت ده‌رچووان دانامه‌زرێن و گه‌نجام نیشتمان به‌جێده‌هێڵن و روو له‌ هه‌نده‌ران ده‌كه‌ن".

رێبوار عه‌بدولڕه‌حمان راشیگه‌یاند كه‌ "پێشتریش ئه‌و پرۆژه‌یه‌مان داوه‌ته‌ وه‌فده‌كه‌ی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان و سوورین له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی‌".





PM:04:12:29/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 3760 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو