دلێر عه‌بدولخالق: گۆڕان به‌شداری حكومه‌ت ناكات
وێستگه‌نیوز-
وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند كه بزووتنه‌وه‌كه‌یان به وه‌فدی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاندووه كه بزووتنه‌وه‌كه‌یان به‌شداری حكومه‌ت ناكات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 27ی تشرینی دووه‌می 2024 پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌فدێكی به سه‌رۆكایه‌تی پشتیوان سادق نارده سلێمانی به‌ئامانجی سه‌ردانیكردنی لایه‌نه‌كان و وتووێژكردن بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
له‌سه‌ره‌تادا وه‌فده‌كه سه‌ردانی باره‌گای جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێی كرد و كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجام دا به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت.
دواتر وه‌فده‌كه‌ی پارتی سه‌ردانی مه‌كۆی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی كرد و و له‌گه‌ڵ دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید، ڕێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و ژماره‌یه‌ك هه‌ڵسووڕاوی بزووتنه‌وه‌كه كۆبۆوه.
دلێر عه‌بدولخالق وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان وتی: ""به شانده‌كه‌ی پارتیمان وت گۆران به‌شداری حكومه‌ت ناكات".
وتیشی: "به‌یانی شاندێكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان سه‌ردانی بزوتنه‌وه‌ی گۆران ده‌كات".
PM:08:27:27/11/2024
ئه‌م بابه‌ته 1068
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت