سەرۆکی هەرێم وادەی یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی دیاریکرد
وێستگەنیوز_
وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا فەرمانى نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانى یەکەم کۆبوونەوەى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان راگەیاند.
ئەمڕۆ سێشەممە 26ی تشرینی دووەمی 2024، دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی
رۆژنامەوانیدا فەرمانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی بۆ ئەنجامدانی یەکەم کۆبوونەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند و وتی، "ڕۆژی دووشەممە، 2ی کانوونی یەکەمی 2024، یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی
کوردستان بەڕێوەدەچێت"
وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، "یەکەم کۆبوونەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت."
PM:02:21:26/11/2024
ئهم بابهته 164
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت