لایەنە ناڕازییەکانی هەرێم یاداشتێک ئاڕاستەی پەرلەمانی عێراق دەکەن
وێستگەنیوز- عومەر ئەحمەد
ئەمڕۆ دووشەممە 25ی تشرینی دووەمی 2024، لە شاری سلێمانی پێنج لایەنی ناڕازی کۆبوونەوە یاداشتێک پێشکەشی پەرلەمانی عێراق دەکەن سەبارەت بە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا باسیان لەو یاداشتەکرد کە ئاڕاستەی پەرلەمانی کوردستانیان کردووە و ئاماژەیان بەوەکرد، لە یاداشتەکەدا باسی کەموکوڕییەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانمان کردووە.
بەشێک لەو لایەنانە جەختیان لەوەکردەوە، بەشداری لە پێکهێنانی حکومەتی هەرێم ناکەن و بەردەوام دەبن لە هەنگاوەکانمان بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنەکانی دیکەدا هەمان کار دووبارە نەبێتەوە، هەروەها بەرەی گەلیش ئاشکرایکرد، "لە داهاتوودا بڕیار دەدەن بەشداری پێکهێنانی حکومەت بکەن یاخود نا".
PM:04:05:25/11/2024
ئهم بابهته 436
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت