کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن رادەگەیەنێت
وێستگەنیوز_
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان رادەگەیەنێت.
عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا بەر لە ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان داواکارە لە هەموو لایەنە بەشداربووەکانی هەڵبژاردن, پابەندی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بن.
هەروەها ئاماژەی بە سەرکەوتوویی پرۆسەکە کرد و رایگەیاند: زیاتر لە هەزار چاودێر و ڕێکخراویی بیانی لەگەڵ زیاتر لە هەزار چاودێری ناوخۆیی ئامادەی چاودێری کردنی بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدان و هەڵبژاردن بوون.
وتیشی: هەموو ئەو سکاڵایانەی تۆمارکراوبوون لەلایەن ئەنجوومەنی کۆمیسیان پێداچوونەوەیان بۆ کراوە.
لە بازنەی سلێمانی 626224 دەنگ دروست هەبووە، کۆی کورسییەکانی بازنەکە 38 کورسییە کە 25ی بۆ پیاوان و 11ی بۆ ئافرەتان و دوو کورسیشی بۆ پێکهاتەکانەی تورکمان و کریستیانە و دەنگ و کورسییەکان بەمشێوەیە:
- پارتی دیموکراتی کوردستان بازنەی سلێمانی 57659 دەنگ - 3 کورسی
- یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بازنەی سلێمانی 257359 دەنگ - 15 کورسی
- جووڵانەوەی نەوەی نوێ بازنەی سلێمانی 136447 دەنگ - 8 کورسی
- یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بازنەی سلێمانی 42807 دەنگ - 3 کورسی
- ڕەوتی هەڵوێست بازنەی سلێمانی 29416 دەنگ - 2 کورسی
- کۆمەڵی دادگەریی کوردستان بازنەی سلێمانی 36707 دەنگ - 2 کورسی
- بەرەی گەل بازنەی سلێمانی 20355 دەنگ – 1 کورسی
- بزووتنەوەی گۆڕان بازنەی سلێمانی 9736 - 1 کورسی
- هاوپەیمانیی هەرێمی کوردستان بازنەی سلێمانی 8399 دەنگ - 1 کورسی
- دانا ئامانج نجیب شەمعون پێکهاتەی کریستیان
- نەجدەت نووری محەممەد عەرەب پێکهاتەی تورکمان
AM:10:13:30/10/2024
ئهم بابهته 504
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت