ژمارەیەک لە خاوەن مۆلیدەکانی شاری هەولێر دژی دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری گردبوونەوە
وێستگەنیوز_
بەشێک لە خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکانی شاری هەولێر دژی دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری گردبوونەوە و دەڵێن، "ئێستا بەبێ لەبەرچاوگرتنی زیانی خاوەن موەلیدەکان و رەنجی چەند ساڵەمان، بڕیاری نەهێشتنی موەلیدە ئەهلییەکان دراوە، ئەگەر کارەبای نیشتیمانی بکرێتە 24 کاتژمێری زیاتر لە 10 هەزار کەس بێ کار دەبن."
ئەمڕۆ دووشەممە 28ی تشرینی یەکەمی 2024، نەسرەت کاکەمین جەبار، نوێنەرێکی خاوەن موەلیدە تایبەتەکانی هەولێر و دەوروبەری، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا راگەیەندراوێکی خوێندەوە کە تێیدا هاتووە، ''چەند ساڵە بەردەوام گوێبیستی رێنماییەکان و ئیجبارکردنی لایەنی پەیوەندیدار و حکومەت بووین بۆ دروستکردنی بینای نوێ و بێدەنگکردنی موەلیدەکان و نەهێشتنی دووکەڵ، لایەنە پەیوەندیدارەکانیش دڵنیایان کردینەوە لە مانەوەی موەلیدەکانمان.''
نەهێشتنی مۆلیدە ئەهلییەکانی شاری هەولێر لە کاتێکدایە، رۆژی 17ی تشرینی یەکەم مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کاتی سەردانێکی بۆ گەڕەکی شادی لە شاری هەولێر، پڕۆژەیەکی بەناوی "پڕۆژەی رووناکی" راگەیاند، ئامانج لە پڕۆژەکەش "دابینکردنی کارەبای 24 کاژێریی نیشتمانییە بۆ هەموو هەرێمی کوردستان."
PM:01:40:28/10/2024
ئهم بابهته 1348
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت