وتەبێژی پۆلیسی راپەرین بۆ وێستگەنیوز: نۆ کەس لەسەر شەڕە چەقۆکەی شەوی رابردوو دەستگیرکراون


وێستگەنیوز_

پاش ئەوەی درەنگانی شەوی رابردوو، لە یەکێک لە گەڕەکەکانی قەزای حاجیاوا بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە شەڕە چەقۆ لەنێوان دوو خێزان دروستبوو، دواتر لە کاتی گەیشتنی  هێزە ئەمنییەکان بۆ شوێنی رووداوەکە، شەڕە تەقە دروستبوو و بووە هۆی کوژرانی کەسێک و برینداربوونی پێنج کەسی دیکە.

لەو بارەیەوە، ڕائیدی پۆلیس، رابەر حەسەن، وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "دوای ئەوەی شەوی رابردوو رووداوێکی شەڕکردن بە چەقۆ روویدا، بەهۆیەوە کەسێک کوژراوە و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون".

رائید رابەر حەسەن ئاماژەی بەوەشکرد، تەرمی کوژراوەکە رادەستی خانەوادەکەی کراوەتەوە و پێنج بریندارەکەش پاش وەرگرتنی چارەسەر، سەرجەمیان رادەستی پۆلیس کراون.

ئاشکراشیکرد: ئەم کێشەیە دوێنێ شەو روویداوە و پەیوەندی بە کێشەی رابردووەوە نییە. وتیشی: لە ئێستادا نۆ کەس بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی؛ راگیراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە. 


AM:11:52:26/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 204 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت