شاسوار عەبدولواحید: نەوەی نوێ 112 سکاڵای لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمار کردووە
        
                
        
        
        
          
وێستگەنیوز-
		
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایدەگەیەنێت، پاڵپشتی بەردەوامی دەنگدەرانی نەوەی نوێ دەبن، ئاماژە بەوەدەکات، پارتی و یەکێتی لە هەڵبژاردنەکانی تر 78 کورسی بووەتە 62 کورسی.
	
ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی تشرینی یەکەمی 2024، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "بە هەموو قورسایی خۆمانەوە لە پشتی دەنگدەرانی نەوەی نوێ دەبین".
	
لەئاماژەی بەوەشکرد، "جوڵانەوەی نەوەی نوێ 112 سکاڵای لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمار کردووە، چاوەڕێین بزانین وەڵامی سکاڵاکانمان چی لێدێت".
	
ئەوەشی خستەڕوو، "پارتی و یەکێتی لە هەڵبژاردنەکانی تر 78 کورسی بوو، لەم هەڵبژاردنە ژمارەی کورسییەکانیان بووەتە 62 کورسی".
	
شاسوار عەبدولواحید وتی، "هەڵەی حزبەكانی تر دووبارە ناكەینەوە، ئەبێ ئەوان لە دەرگای نەوەی نوێ بدەن، لەو حزبانە نین بە دوو سێ كورسی رازی بین و بچینە حكومەت".
	
سەرۆکی جوڵانەوەی نوێ وتیشی، "لەئێستاوە دەسەڵات کاردەکات بۆ دەنگدانی ساڵی داهاتوو تاوەکو رێژەی بەشداری دەنگدان کەم بکاتەوە".
 
        
        AM:11:20:24/10/2024 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									1892
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت