کەسوکاری منداڵە نابیناکانی پەیمانگای رووناکی گردبوونەوە و داواکارییان هەیە


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی تشرینی یەکەمی 2024، کەسوکاری منداڵە نابیناکانی پەیمانگای رووناکی لە سلێمانی گردبوونەوە و پەیامێک ئاراستەی حکومەت دەکەن.

کەسوکاری ئەو منداڵە نابینایانە ئاماژە بەوەدەکەن، "لە سلێمانی تەنها یەک شوێن هەیە تایبەت بە خوێندنی نابینایان، ئەمەش کێشەیەکی زۆری بۆ هاتووچۆی ئەو خوێندکارانە دروستکردووە".

وەک خۆشیان دەڵێن، چەندینجار داواکارییان پێشکەشکردووە بۆ کردنەوەی قوتابخانەی دیکەی تایبەت بە نابینایان، بەڵام حکومەت هیچ وەڵامێکی نەداونەتەوە.



AM:10:30:24/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 216 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت