عه‌لی حسێن: هه‌ڵبژاردن به‌بێ گرفت تێپه‌ڕی
وێستگه‌نیوز-
عه‌لی حسێن، به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارتی له پارێزگای سلێمانی- هه‌ڵه‌بجه، رایگه‌یاند، به‌شداری زۆری هاوڵاتیانی له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان "باش" بو، ده‌شڵێت، هه‌ڵبژاردنه‌كه به "ئارامی و به‌بێ گرفت تێپه‌ڕی و سه‌ركه‌وتنی پڕۆسه‌كه سه‌ركه‌وتنی گه‌لی كوردستان و لایه‌نه‌كان پێگه‌ی خۆیان بۆ ده‌ركه‌وت".
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه عه‌لی حسێن له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی: "هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به سه‌ركه‌وتویی ته‌واوبو، پێمانوایه براوه‌ی هه‌ڵبژاردن گه‌لی كوردستانه و پڕۆسه‌ی دیموكراسیه هه‌مومان شانازی پێوه‌ده‌كه‌ین له دوای راپه‌ڕینی هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 1991وه و خه‌ڵكی كوردستان ئازادانه بۆچونی خۆی ده‌رده‌بڕێت، ئه‌وه‌ی گرنگ بو هه‌ڵبژاردن به ئارامی و به‌بێ گرفت تێپه‌ڕی".
وتیشی: "ئه‌وه‌ی گرنگه رێژه‌ی به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان زۆر بووه كه خاڵێكی ئیجابی بو، له‌ڕوی ئه‌منییه‌وه هه‌ڵبژاردنه‌كه پارێزراوبوو، چاودێری نێوده‌وڵه‌تی هه‌بوو، هه‌ندێك لایه‌ن سكاڵایان هه‌یه به‌ڵام ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كۆمسیۆن، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا هه‌موو لایه‌نه‌كان پێگه‌ی خۆیان بۆ ده‌ركه‌وت".
PM:08:02:22/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 124
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت