بزووتنەوەی ئیسلامی: ساختەکارییەکی گەورە و بەرنامە بۆ دارێژراو ئەنجامدراوە
وێستگەنیوز_
ئەمرۆ سێشەممە 22ـی 10ـی 2024، بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان لە کۆنفراسێکی رۆژنامەنووسیدا بە بۆنەی تەواوبوونی هەڵبژاردن و راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکان لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانەوە، رایگەیاند: ساختەکارییەکی گەورە بە بەرنامە ئەنجامدراوە و ئامێرەکە هەرگیز جێگەی متمانە نییە."
دەشڵێت: ئەو ساختەکارییەی کراوە زۆر کۆنە و تازە دەگاتە ئێستا، ئەگەرنا پێشتر لە 2016 بۆ هەڵبژاردنی دۆناڵ ترەمپ بەکارهاتووە. بەهۆی ئەم ئامێرەوە هیچ پێویستت بەوە نابێت کادری حیزب ببرێت، بە یەک کلیک دەنگەکە دەستکاری دەکرێت و دەگۆردرێت."
جەختیشدەکاتەوە لەوەی، "هەرگیز واز لە داوا و مافی دەنگدەران ناهێنن و بەتەواوی پابەندی بەڵێنەکانی کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن دەبن."
دڵنیایشدەدات لەوەی، "بەوپەڕی توانامانەوە دژایەتی ئەو کەسانە دەکەین کە بانگەشەی هاورەگەزخوازی دەکەن."
گوێبیستی زانیاری زیاتر بە:
PM:06:20:22/10/2024
ئهم بابهته 544
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت