عەلی حەمە ساڵح: ئەوەی کۆمیسیۆن بڵاویکردەوە ژمارەی دەنگەکانی ئێمە نییە
وێستگەنیوز-
سەرۆکی رەوتی هەڵوێست لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوەنیدا رایگەیاند لە سێ پارێزگای هەرێمی کوردستان 12 کورسیمان بەدەستهێناوە، بەڵام بە هۆی دەستکاریکردنی دەنگەکانمان بووەتە 4 کورسی.
ئەمڕۆ سێشەممە 22ی تشرینی یەکەم، عەلی حەمە ساڵح سەرۆکی رەوتی هەڵوێست، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "ئەو ئەنجامانەی دوێنێ دووشەممە لە لایەن کۆمیسیۆنەوە پەیوەست بە ئەنجامی دەنگەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ىڵاوکرایەوە ژمارەی دەنگەکانی ئێمە نین و ساختەکاری لە دەنگەکانمان کراوە".
عەلی حەمە ساڵح راشیگەیاند: "لە هەولێر و دهۆک غەدرێکی گەورەمان لیکراوە، بۆ ئەنجامی ئەو دەنگانە رێکاری یاسایی دەگرێنە بەر".
وتیشی: "ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لە پەرلەمانی کوردستان لە بەرژەوەندیی سێ لایەن دەستکاری کراوە و لە سلێمانی، هەولێر و دهۆک 12 کوردسیمان بەدەستهێناوە، بەڵام بە هۆی دەستکاری ئەنجامەکانەوە بووەتە 4 کورسی".
AM:11:53:22/10/2024
ئهم بابهته 876
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت