یەکێتی: کۆتاییمان هێنا بە دەسەڵاتی تاکڕەوەی لە هەرێمی کوردستان


 

وێستگەنیوز-


وتەبێژی لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دوای ئەو سەرکەوتنەی لیستەکەیان لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەدەستی هێنا رایگەیاند، "یەکێتی ژمارەی دەنگەکانی زیادیکردووە".


کاروان گەزنەیی، وتەبێژی لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "مژدەی سەرکەوتن رادەگەیەنین، تاوەکو بتوانین خزمەتی زیاتری هاوڵاتییان بکەین".


ئاماژەی بەوەشکرد، "200 هەزار دەنگمان زیادی کردووە کە دەکاتە رێژەی لە 90.2%".


وتەبێژی لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو، "کۆتاییمان هێنا بە دەسەڵاتی تاکڕەوەی لە هەرێمی کوردستان و یەکێتییەکەتان بە سەرۆکایەتی کاک بافڵ هاوسەنگی هێزی راستکردەوە".



PM:07:51:21/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 480 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو