کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان رێژەی بەشداریکردنی هاوڵاتیانی لە دەنگدانی گشتی تا نیوەرۆ ئاشکراکرد
        
                
        
        
        
          
وێستگەنیوز_
		
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاماری دەنگدانی گشتی هەتا کاتژمێر 12:00ـی نیوەرۆی ئاشکراکرد. 
	
نەبەرد عومەر، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکای عێراق، لە شاری هەولێرەوە رایگەیاند، "رێژەی بەشداری لە پارێزگاکانی هەرێم تا کاتژمێر 12:00ـی نیوەڕۆ بەم جۆرەیە؛ پارێزگای هەولێر 34%، پارێزگای سلێمانی 29%، دهۆک 31%، و پارێزگای هەڵەبجەش 33% .
	
پێشتریش عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، پڕۆسەی دەنگدان بە باشی بەڕێوە دەچێت؛ و لە ماوەی 24 کاتژمێردا ئەنجامی بەرایی دەنگدان رادەگەیەنین".
        
        PM:02:31:20/10/2024 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									1328
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت